به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢٦) یەك شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠٠/١٢/٢٤)

Jul 23, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (26) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 24\12\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی یاسای لەغو كردنی مادە یەك لە یاسای ژمارە (10)ی ساڵی 1997.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر دەستنیشان كردنی رێزدار (د. جرجیس حسن) لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ پۆستی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستانی عێراق.
3- خستنەڕووی بودجەی ساڵی (2001)ی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق.
4- خستنەڕووی بودجەی پلانی ساڵی (2001)ی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق.
5- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی چالاكییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق