به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢٤) دوو شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠٠/١٢/١٨)

Jul 23, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (24) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 18\12\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر موعاناتی پەنابەرە كوردەكانی كۆماری پاكستان وە ئەو گرتن و خراپەكاریانەی كە لەم دواییەدا دەرحەقیان كراوە.
2-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر داواكاری رێزدار سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان بۆ چاو گێرانەوە بە پرۆژەی هەموار كردنی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 1999ی سەندیكای دەرمانسازان و زیادكردنی مافی وەرگرتنی رەسم و نوێ كردنەوەی ئیجازەی كردنەوەی دەرمانخانە و مەدخەرەكان لەلایەن ئەوەوە.
3- بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پڕۆژەی یاسای سەندیكای ژمێریار و تەد قیقكارانی هەرێمی كوردستانی عێراق.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق