بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (23) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 17\12\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی یاسای یەكەم هەموار كردنی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 1999 ی وەزارەتی پەروەردە.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پڕۆژەی یاسای سەندیكای ژمێریار و تەد قیقكارانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای لەغو كردنی (كۆمەڵەی هەرەوەزی جوتیاران).
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق