بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (22) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 12\12\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1-.خستنەڕووی بابەتی زیاد كردنی ئەندامی پەرلەمان د. ئیدریس هادی صاڵح بۆ لێژنەی سكاڵاكان و مافەكانی مرۆڤ.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای یەكەم هەموار كردنی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 1992ی وەزارەتی پەروەردە.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی (كۆمەڵەی جووتیارانی هەرەوزی).
4-خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای پێنجەمین هەمواركردنی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 1992ی هەموار كراوی ئەنجومەنی وەزیران.سەبارەت بە دەسەڵاتدان بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی زیاتر لە بریكارێك لەهەر وەزارەتێك لەكاتی پێویستدا.
5- بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆ كردنی پرۆژەی یاسای یەكەم هەموار كردنی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 1999ی سەندیكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق