بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (21) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 11\12\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1-.خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری دەسەڵاتدان بە سەرۆكی وەزیران كە پتر لە بریكارێكی وەزارەت دابمەزرێنێ.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای پلە بەندی بۆ دەرچوانی كۆلێژی زانست بەشی كیمیا و بایۆلۆجی.
3- تەواو كردنی گفتوگۆ كردن لەسەر پڕۆژەی یاسای یەكەم هەموار كردنی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 1999ی دەرمانسازانی هەرێمی كوردستان.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق