بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (20) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 6\12\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1-.خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای چوارەم هەمواركردنی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 1992ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هێنانەكایەی وەزارەتی مافی مرۆڤ.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی یاسای دیوانی چاودێری كردنی دارایی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق