بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (17) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 20\11\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای هەموار كردنی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 1999 ی دەرمانسازانی هەرێمی كوردستان.
2-بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی یاسای سەندیكای ئابووری ناسانی هەرێمی كوردستان.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق