بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (16) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 15\11\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی بڕیاری دەسەڵاتدان بە وەزیری پیشەسازی و وزە بۆ نرخاندنی كارەبا.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی یاسای پلە بەندی بۆ دەرچوانی كۆلێژی زانستی بەشی كیمیا و بایۆلۆجی .
3-خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی یاسای هەموار كردنی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 1999ی دەرمانسازانی هەرێمی كوردستان.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق