به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٥) دوو شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠٠/١١/١٣)

Jul 23, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (15) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 13\11\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی دەسەڵاتدان بە وەزیری پیشەسازی ووزە بۆ نرخاندنی كارەبا.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی یاسای هەمواركردنی ماددە (4)ی یاسای وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری ژمارە (10)ی ساڵی 1992.
3-خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی بڕیاری لەكارخستنی بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی شۆڕشی عێراق ژمارە (815) لە 20\6\1982دا.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق