بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (14) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 12\11\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی چوارەم هەمواركردنی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 1999ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق كە هێنانەكایەی وەزارەتێكە بەناوی وەزارەتی مافەكانی مرۆڤ.
2- بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای ترازاندنی پەیوەندی بەڕێوبەرایەتییەكانی بەرگری شارستانی (الدفاع المدني) لە وەزارەتی ناوخۆ و , پەیوەست كردنی بە وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار..
3-بەردەوام بوون لەسەر گفتوگۆ كردنی پرۆژەی یاسای سەندیكای ئابووریناسانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق