به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٣) دوو شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠٠/١٠/٣٠)

Jul 23, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (13) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 30\10\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- سوێند خواردنی یاسایی (د.ادریس هادی صالح) ئەندامی پەرلەمانی كوردستانی عێراق.
2- خستنەڕووی بابەتی زیاد كردنی ئەندامی پەرلەمان (جلال سلیم خۆشناو) بۆ سەر لێژنەی پیشەسازی و كاروباری كشتوكاڵ و ئاودێری و نەخشەكێشان و پەرەپێدان و ئاوەدانكاری.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای پەیمانگەی ئیمام و وتارخوێنە ئایینیەكانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف.
4- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی یاسای ترازاندنی پەیوەندی بەڕێوبەرایەتییەكانی بەرگری شارستانی (الدفاع المدني) لە وەزارەتی ناوخۆ و , پەیوەست كردنی بە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار.
5-بەردەوام بوون لەسەر گفتوگۆ كردنی پرۆژەی یاسای سەندیكای ئابووریناسانی هەرێمی كوردستانی عێراق.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق