بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (9) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 11\10\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1-. خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی پەسەند كردنی یەكەم هەموار كردنی هێنانە كایەی وەزارەتی مافی مرۆڤ.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یەكەم هەموار كردنی یاسای سەندیكای دەرمانسازانی ژمارە (8)ی ساڵی 1999ی هەرێمی كوردستانی عێراق.
3-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای دروستكردنی پەیمانگەی پێش نوێژ و وتاربێژانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی.
4-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای پلە بەندی بۆ دەرچوانی كۆلێژی زانستی بەشی كیمیا و بایۆلۆجی.
5- بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ پرۆژەی یاسای سەندیكای پزیشكانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق