بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (8) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 10\10\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1-. خوێندنەوەی یەكەمی هەموار كردنی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 1993 ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانی عێراق.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی یاسای سەندیكای پزیشكانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق