به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٧) دوو شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠٠/١٠/٢)

Jul 22, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 2\10\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1-. خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر ئەو بڕیارەی كە رێزدار سەرۆكی ئەنجومەن دەربارەی ئەوە كە دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن دەسەڵاتی دیاریكردنی میلاكەكانی ئەنجومەنو پەیكەری ئیداری پێ بدرێ و , دەسەڵاتیش بە سەرۆكی ئەنجومەن بدرێ فەرمانبەرانی خۆی لەسەر ئیش دابمەزرێنی.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای یەكێتی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی یاسای سەندیكای پزیشكانی هەرێمی كوردستانی عێراق.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق