به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٥) چوار شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠٠/٩/٢٧)

Jul 22, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (5) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 27\9\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری وەستاندنی كاركردن بەبڕیاری سەركردایەتی ئەنجومەنی شۆڕشی عێراق ژمارە (815) لە 20\6\1982.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی بڕیاری تایبەت بە غەرامەكانی هاتوچۆ.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی یەكەم هەموار كردنی یاسای وەزارەتی یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوكاری ژمارە (20)ی ساڵی 1993.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق