بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (4) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 26\9\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕووی پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان بە ووڵاتانی دەرەوە لەلایەن بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.
2- خستنەڕووی قەبوڵكردنی ئەندامی پاڵێوراو بەڕێز (جلال سلیم خۆشناو) لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە لە شوێنی ئەندامی ئەنجومەن دەست لەكاركێشاوە بەڕێز (عەدنان محمد حسام الدین نقشبندی).
3-خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری وەستاندنی كاركردن بەبڕیاری سەركردایەتی ئەنجومەنی شۆڕشی عێراق ژمارە (815) لە 20\6\1982.
4- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی بڕیاری تایبەت بە غەرامەكانی هاتوچۆ.
5- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی یەكەم هەموار كردنی یاسای وەزارەتی یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوكاری ژمارە (20)ی ساڵی 1993.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق