به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣) یەك شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠٠/٩/٢٤)

Jul 22, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (3) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 24\9\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕووی دەست لەكاركێشانەوەی رێزدار عەدنان نقشبندی لە ئەندامێتی ئەنجومەن لەبەر تەفەروغ كردنی بۆ پلە و پایەی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی.
2-خستنەڕووی داواكاری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق ژمارە (1150) لە 16\9\2000 دەربارەی قەبوڵ كردنی بە ئەندام بوونی د. ئیدریس هادی صالح لە ئەنجومەن لە شوێنی ئەندامی خوالێخۆشبوو (كانەبی عەزیز دزەیی) پشت بە حوكمی ماددە (44) لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی هەموار كراوە.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەن بۆ خوادانكردنی راسپاردە بۆ حكومەتی هەرێم بۆ زیندوو كردنەوەی یادی ئەو كەسایەتییە مێژوویانەی كە لە خوارەوە ناویان هاتووە كە ڕێزلێنانێكە لەگەلی كوردستانەوە بەرامبەر هەڵوێستە جوامێریەكانیان بەرامبەر قەزییە نەتەوایەتی و بزاڤە ئازادی خوازەكەیەوە و ناونانی شەقام و مەیدانەكان بەناوی ئەوانەوە كە لەگەڵ شوێن و پلەی بەرز و خزمەتگوزاریان و هەڵوێستی مەزنیان بگونجێ:
أ- رێزدار جمال عبدالناصر. ب- رێزدار عزیز شریف. ج- رێزدار محسن الحكیم. د- رێزدار كامل الجادرجی. ه- رێزدار محمد مهدی الجواهری.
4- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی بڕیاری ( ئیلغاء) ) كردنی بڕگە (2) لە بڕیاری ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق ژمارە (13) ی ساڵی 1992.
5- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی بڕیاری ژمارە (5)ی ئەنجومەن لە 9\4\2000دا بۆ جاری دووەم.
6- خستنەڕووی پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان بە وڵاتانی دەوروبەر لەلایەن رێزدار سەرۆكی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراقەوە.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق