بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (11) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 23\5\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر دیاردەی وشكە ساڵی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر بابەتی پاراستنی بەرهەمی كشتوكاڵی هەرێم لە ڕكابەریكردنی بەرهەمەكانی بیانی.
3- بەرچاو خستنی ئەو پرۆژانەی وەزارەت كە بەرنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراك دەیانگرێتەوە كە لە دەوری جێبەجێ كردن دان, هەروەها ئەوانەی كە پێشنیار كراون بۆ ماوەی داهاتوو.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق