بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (10) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 21\5\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژەی درێژكردنەوەی كاركردن بە بڕیاری تایبەت بە دەسەڵاتدان بە ڕێزدار سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ عەفو كردنی حوكمدراوەكان بە لێبوردنێكی تایبەتی.
2- گفتوگۆكردنی رەوشی پەروەردە لە هەرێمی كوردستانی عێراق بە ئامادەبوونی رێزدار وەزیری پەروەردە.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق