به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٩) چوار شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠٠/٤/١٩)

Jul 20, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (9) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 19\4\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر پێشنیاری پرۆژەی بڕیاری دیاریكردن (تحدید) كردنی مێژووی هەڵبژاردنی سەندیكای پارێزەرانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر پرۆژەی هەموار كردنی یاسای ژمارە(15) ی ساڵی 1999ی سەندیكای ئەندازیارانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر پرۆژەی هەموار كردنی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 1999ی سەندیكای خودان پیشە تەندروستیەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
4- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر پرۆژەی هەموار كردنی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1999ی سەندیكای ئەندازیارە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق