به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٨) سێ شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠٠/٤/١٨)

Jul 20, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (8) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 18\4\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- یەكەم خوێندنەوەی پێشنیاری هەموار كردنی یاسای ژمارە(15) ی ساڵی 1999ی سەندیكای ئەندازیارانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
2- یەكەم خوێندنەوەی پێشنیاری هەموار كردنی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 1999ی سەندیكای خودان پیشە تەندروستیەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
3- یەكەم خوێندنەوەی پێشنیاری هەموار كردنی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1999ی سەندیكای ئەندازیارە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق