بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 11\4\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- یەكەم خوێندنەوەی پێشنیاری پڕۆژەی بڕیاری تایبەت بەو موڵك و ماڵانەی كە بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی 1992ی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان دەیانگرێتەوە.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پێكهاتەی نوێی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەن.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی لێژنەیەكی كاتی تایبەت بە بڕیاری ژمارە (986) ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی, هەروەها ئەو بڕیارانەی كە پەیوەندیدارن بە (بەرنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراك) تا ئەو رادەیەی كە پەیوەندیان بە كوردستانی عێڕاقەوە هەیە.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق