به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٦) یەك شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠٠/٤/٩)

Jul 20, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (6) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 9\4\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی جێ بەجێ كردنی بڕیاری ئەنجومەنی كوردستانی عێراق ژمارە (17) لە 2\11\1999.
2- یەكەم خوێندنەوەی پێشنیاری پڕۆژەی بڕیاری تایبەت بەو موڵك و ماڵانەی كە بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی 1992ی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان دەیانگرێتەوە.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق