بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (5) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 2\4\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕووی داواكاری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان (خودان لیستی زەردی هەڵبژاردن) بۆ قەبوڵكردنی هەر یەك لەم دوو ڕێزدارانەی خوارەوە بە ئەندامی ئەنجومەن و سوێند خواردنی یاساییان:
ا-ڕێزدار حسن سالح رۆستەم خان, لە جێگای ئەندامی دەست لەكار هەڵگرتوو رێزدار جوهر نامق سالم.
ب- رێزدار كاكە ڕەش محمد نقشبەندی, لە جێگای ئەندامی خوالێخۆشبوو ئازاد عبدالقادر قرەداغی.
2- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی جێ بەجێ كردنی بڕیاری ئەنجومەنی كوردستانی عێراق ژمارە (17) لە 2\11\1999.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق