به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣) چوار شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠٠/٣/١٥)

Jul 20, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (3) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 15\3\2000 دا بەم شێوەیە بێت:
1- بەبیرهێانەوەی كارەساتی هەڵەبجەی شەهید كە چەكی كیمیایی لە دژی دانیشتووە بێ تاوانەكانی بەكار هێنرا.
2- داوا كردنی متمانە پێدان بەڕێزدار (عەبدولرەحیم شێخ عەلی فەیلی) بۆ دامەزراندنی بە پایەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و ئەنجامدانی سوێند خواردنی یاسایی.
3- یەكەم خوێندنەوەی پڕۆژەی هەموار كردنی پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی ژمارە (1) ساڵی 1992.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق