بەرنامەی كاری دانیشتنی (دەستپێك) دوو شەممە رێكەوتی (٢٠٠٠/٣/٦)

Jul 20, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (2,1)ی ماددەی (54) هەروەها بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی كردنەوەی یەكەم خولی ساڵی نۆیەمی پەرلەمانی كوردستانی عێراق بەو جۆرە بێت:
1-وتاری كردنەوەی خولی یەكەمی ساڵی نۆیەمی ئەنجومەن لەلایەن بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراقەوە.
2- بەیانی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق بەبۆنەی كردنەوەی خولی یەكەمی پەرلەمانەوە.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق