به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٣) یەك شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٩/١٢/١٩)

Jun 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (13) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 19\12\1999 دا بەم شێوەیە بێت:
1- یەكەم خوێندنەوەی پڕۆژەی یاسای سێیەم هەموار كردنی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (1992)ی هەموار كراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.
2- یەكەم خوێندنەوەی پڕۆژەی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی (1999) ( یاسای سەندیكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراق).
3- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای هەموار كردنی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (1992)ی هەموار كراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.
4- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پڕۆژەی یاسای پارێزەری لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق