به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٠) شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٩/١١/١٣)

Jun 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (10) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە رێكەوتی 13\11\1999 دا بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە یاسای سەندیكای ئەندازیارانی هەرێمی كوردستان.
دووەم: خستنەروو و گفتوگۆ كردن لەسەر بڕیاری تایبەت بە ڕاست كردنەوەی لیستی هاوپێچ بە بڕیاری ژمارە (13)ی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق لە 22\9\1999.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق