به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٨) چوار شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٩/١١/٣)

Jun 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (8) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 3\11\1999 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەروو و گفتو گۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای خودان پیشە تەندروستیەكان.
2- خستنەروو و گفتو گۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای سێیەم هەموار كردنی یاسای بەڕێوبردنی شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق ژمارە (6) لە ساڵی 1993.
3- خستنەروو و گفتو گۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای كیمیا گەرانی كوردستانی عێراق.
4-پرۆژەی یاسای خانەنشین بوونی وەزیر لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
5- گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای خانەنشین بوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق.
6- هەڵوێست نواندن و گفتوگۆ كردن لەسەر ڕەوشی گەل و ووڵاتی چیچان.

 

 

 

  فرست احمد عبدالله                                                                                 جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق