بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 2\11\1999 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەروو و گفتو گۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای خودان پیشە تەندروستیەكان.
2- خستنەروو و گفتو گۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای خاوەن پیشە ئەندازیارەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
3- خستنەروو و گفتو گۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای ترازاندنی پەیوەندی ئەزموونگەی ناوەندی دامەزراوەكان(الانشاوات) لە وەزراەتی ئەشغال و نیشتەجێ كردن و بەستنەوەی بە پێكهاتەكانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
4- خستنەروو و گفتو گۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای سێیەم هەموار كردنی یاسای بەڕێوبردنی شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق ژمارە (6) لە ساڵی 1993.
5- خستنەروو و گفتو گۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای سەندیكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
6- خستنەروو و گفتو گۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای كیمیا گەرانی كوردستانی عێراق.
فرست احمد عبدالله جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق