بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (6) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 1\11\1999 دا بەم شێوەیە بێت:
1- پرۆژە یاسای بڵاو كردنەوە لە ڕۆژنامەی رەسمیدا.
2- پرۆژە یاسای باجی دەرامەت.
3- پرۆژە یاسای باجی (عەقار).
4-پرۆژەی بڕیاری تایبەت بە ئۆتۆمبێلە بێ ژمارەكان.
5- پرۆژەی یاسای خودان پیشە تەندروستیەكان.
فرست احمد عبدالله جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق