به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٥) یەك شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٩/١٠/٣١)

Jun 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (5) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 31\9\1999 دا بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەكانی ئەم یاسانەی خوارەوە
1- پرۆژەی یاسای خانەنشین بوونی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشیتیمانی كوردستانی عێراق.
2- پرۆژە یاسای پارێزەرانی هەرێمی كوردستان.
3- پرۆژەی یاسای سەندیكای ئەندازیارانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
4- پرۆژەی یاسای سەندیكای دەرمانسازانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
5- پرۆژە یاسای كیمیا گەرانی هەرێمی كوردستان.
6-پرۆژەی یاسای گۆرانییەكانی هەرێمی كوردستان.
7- پرۆژەی بڕیاری ترازاندنی پەیوەندی ئەزموونگەی ناوەندی دامەزراوەكان لە وەزارەتی ئەشغال و نیشتەجێكردن و بەستنەوەی بە پێكهاتەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە.
دووەم: خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی ئەم یاسا و بریارانەی خوارەوە:
1- پرۆژە یاسای بڵاو كردنەوە لە ڕۆژنامەی رەسمیدا.
2- پرۆژە یاسای باجی دەرامەت.
3- پرۆژە یاسای باجی (عەقار).
4-پرۆژەی بڕیاری تایبەت بە ئۆتۆمبێلە بێ ژمارەكان.
5- پرۆژەی یاسای خودان پیشە تەندروستیەكان.

 

 

 

  فرست احمد عبدالله                                                                                 جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق