به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢) یەك شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٩/٩/١٩)

Jun 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (2) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(11) ی سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 19\9\1999 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕووی پڕۆژەی بڕیاری هێنانەكایەی پارێزگاكانی ( هەڵەبجە و بێتوێن و ئاكرێ و سۆران).
2- خستنەڕووی پڕۆژەی بڕیاری دانانی رۆژی (18)ی شوبات لە هەموو ساڵكێدا بە رۆژی قوتابیان و لاوان.
3-خستنەڕووی پڕۆژەی بڕیاری دەسەڵات دان بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران یۆ دەرهێنانی بڕیارەكانی لێبوردنی تایبەت.
4- خستنەڕووی پڕۆژەی بڕیاری بە موڵك كردنی ئەو خانوانەی لەسەر پارچە زەوی ژمارە(4) لە كەرتی (88ئەشكەفتە) لە گەڕەكی شەهید (عبداللە قادو) لە ئاكرێ دروست كراون, بۆ ئەوانەی كە لەو خانوانەدا دانیشتوون.

 

 

 

  فرست احمد عبدالله                                                                                 جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق