بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (1) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(11) ی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە رێكەوتی 18\9\1999 دا بەم شێوەیە بێت:
1- بەخشینی (اعفاو) ,كردنی ڕێزدار (مامون نور محمد بریفكانی) لە پایەی وەزیری ئاوەدان كردنەوەو گەشەپێدان.
2- بەخشینی (اعفاو) كردنی ڕێزدار (د. ئیدریس هادی صالح) لە پایەی وەزیری پیشەسازی ووزە.
3- داوا كردنی متمانە پێدان بە ڕێزدار(مامون نور محمد بریفكانی) بۆ دامەزراندنی بە پایەی وەزیری پیشەسازی ووزە و,
ئەنجا مدانی سوێند خواردنی یاسایی.
4- داوا كردنی متمانە پێدان بە ڕێزدار(د. ئیدریس هادی صالح)) بۆ دامەزراندنی بە پایەی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار,
ئەنجا مدانی سوێند خواردنی یاسایی.
5- داوا كردنی متمانە پێدان بە ڕێزدار(نازەنین محمد وسو ) بۆ دامەزراندنی بە پایەی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان,
ئەنجا مدانی سوێند خواردنی یاسایی.
6- یەكەم خوێندنەوەی پڕۆژەی یاسای باجی دەرامەت.
7- یەكەم خوێندنەوەی پڕۆژەی یاسای باجی عەقار.
8- یەكەم خوێندنەوەی پڕۆژەی یاسای باجی بڵاوكردنەوە لە رۆژنامەی ڕەسمیدا(وقائع الاقلیم).
9- یەكەم خوێندنەوەی پڕۆژەی بڕیاری بە موڵك كردنی ئەو خانوانەی دەكەونە گەڕەكی شەهید (عبدالقادر قەدۆ) لە قەزای ئاكرێ.
10- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی بڕیاری تەخویل كردنی دەسەڵاتی لێبوردنی تایبەت.
11- یەكەم خوێندنەوەی پڕۆژەی بڕیاری هێنانەكایەی چوار پارێزگا لە سنووری هەرێمی كوردستاندا.
12- یەكەم خوێندنەوەی پڕۆژەی بڕیاری كردنی رۆژی (18)ی هەژدەی شوبات بە رۆژی قوتابیان و لاوان.
13- یەكەم خوێندنەوەی پڕۆژەی بڕیار لە بارەی ئۆتۆمبێڵە بێ ژمارەكان.
14- یەكەم خوێندنەوەی پڕۆژەی هەموار كردنی یاسای كارگێڕی شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
15- پڕۆژەی یاسای سەندیكای خودان پیشە ئەندازیارییەكانی كوردستانی عێراق.
فرست احمد عبدالله جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق