بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (17) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 8\6\1999 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەرووی و گفتوگۆ كردن لەسەر سیاسەتی دوژمنكارانەی (PKK) دژ بە گەلی كوردستانی عێراق و ئەزموونە دیموكراتیەكەی و سیستەمی سیاسی و گیانی دامەزراوە دەستوری و كارگێڕییەكانی لە هەرێمدا.
فرست احمد عبدالله جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق