به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٥) یەك شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٩/٦/٦)

Jun 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (15) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(9) ی سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 6\6\1999 دا بەم شێوەیە بێت:
1- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی یاسای خودان پیشە تەندروستیەكان.
2- ئامادەبوونی رێزدار وەزیری گواستنەوە و گەیاندن, هەروەها وەزیری كشتوكاڵ و ئاودێری بە وەكالەت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە زارەكی و نووسینەكانی ئەندامە رێزدارەكانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق.

 

 

 

  فرست احمد عبدالله                                                                                 جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق