به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٤) شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٩/٦/٥)

Jun 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (14) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(9) ی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە رێكەوتی 5\6\1999 دا بەم شێوەیە بێت:
1- وتاری رێزدار سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق و بەستنی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەن.
2- وتاری رێزدار سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق و بەستنی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەن.

 

 

 

  فرست احمد عبدالله                                                                                 جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق