به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٢) چوار شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٩/٤/٢٨)

Jun 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (12) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 28\4\1999 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەرووی بابەتی جێگرتنەوەی رێزدار سوارە محمد ئەمین ئەندامی یەدەگ لە لیستی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شوێنی ئەندامی دەست لەكاركێشاوەی ئەنجومەن, رێزدار ئەكبەر حەیدەر موسا.
2-خستنەرووی پرۆژەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە (23)ی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق لە (6\10\1997).
2-ئامادەبوونی رێزدار (د. شەفیق تۆفیق قەزاز) وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوكاری بۆ ئەوەی ئاكامی گەڕانەكەی لە دەرەوەی كوردستان بخاتە ڕوو دەربارەی هەرشتێكی تازە كە هەبێ لە جێبەجێ كردنی بڕیاری ژمارە (986) ی ئەنجومەنی ئاسایشی دەوڵەتان, ئەوەی تایبەتمەندە بە كوردستانی عێراق.

 

 

 

  فرست احمد عبدالله                                                                                 جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق