بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (11) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(11) ی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 27\4\1999 دا بەم شێوەیە بێت:
1- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە (23) ی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق لە (16\10\1997).
2-ئامادەبوونی رێزدار (د. شەفیق تۆفیق قەزاز) وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوكاری بۆ ئەوەی ئاكامی گەڕانەكەی لە دەرەوەی كوردستان بخاتە ڕوو دەربارەی هەرشتێكی تازە كە هەبێ لە جێبەجێ كردنی بڕیاری ژمارە (986) ی ئەنجومەنی ئاسایشی دەوڵەتان, ئەوەی تایبەتمەندە بە كوردستانی عێراق.
فرست احمد عبدالله جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق