به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٧)پێنج شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٨/١٢/٣١)

May 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (17)ی ئاسایی خۆی كە بەردەوام بوونە لەسەر بەرنامەی كاری ژمارە (15) رۆژی 1998/12/29 لە كاتژمێر(9) ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 1998/12/31 دا بەم شێوەیە بێت:
1- پێكهێنانی لیژنەیەكی كاتی بۆ لێكۆڵینەوە لە یاسای بە كرێدانی خانوبەرە(قانون ایجار العقار) ژمار (87)ی ساڵی 1979, هەروەها بڕیاری ئەنجومەنی نیشتیمانیی عێراق ژمارە (23)ی ساڵی 1997 و پێشكەش كردنی پرۆژەیەكی تر كە جێگەی بگرێتەوە لەماوەی دە رۆژدا بۆ چارە كردنی ئەو گرفتانەی كە لە كاتی پیادە كردنیدا سەریان هەڵداوە.
2-گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای سەندیكای ئەندازیارە كشتوكاڵییەكان.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                    جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                    سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                      كوردستانی عێراق