به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٤)دوو شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٨/١٢/٢١)

May 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (14)ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(11) ی سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 1998/12/21 دا بەم شێوەیە بێت:
1- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی یاسای سەندیكای (جیۆلۆجی) یەكانی كوردستانی عێراق.
2-گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی بودجەی ساڵی (1999)ی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق.
3-گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای سەندیكای هونەرمەندانی كوردستانی عێراق.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                    جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                    سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                      كوردستانی عێراق