بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە(20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (12)ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 1998/12/2 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەم پرسیارەكانی ئەندامانی رێزداری ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان كە رووبەرووی ئەندامە رێزدارەكانی ئەنجومەنی وەزیران كراون.
2- ئامادەبوونی رێزدار وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوكاری هەروەها رێزدار وەزیری ئەشغال نیشتەجێ كردن و بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی ئەندامانی رێزداری ئەنجومەنی نیشتیمانیی عێراق.
3- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی یاسای سەندیكای پزیشكانی دروستی ئاژەڵ(الاطباء البيطريين) لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا.
فرست احمد عبدالله جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق