به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١١) سێ شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٨/١٢/١)

May 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (11)ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 1998/12/1 دا بەم شێوەیە بێت:
1-گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای دەرماڵەی شاند و سەفەر كردنی كارمەندانی هەرێمی كوردستانی عێراق بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری.
2- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژە یاسای نیقابەی ئەندازیارە كشتوكاڵیەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
3- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی یاسای نیقابەی هونەرمەندانی كوردستانی عێراق.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                    جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                    سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                      كوردستانی عێراق