به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٠) چوار شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٨/١١/١٨)

May 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (10)ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(11) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 1998/11/18 دا بەم شێوەیە بێت:
1- گفتوگۆكردن لە بارەی ئەو سیاسەتەوە كە لەلایەن حكومەتی ناوەندیەەوە پەیرەو دەكرێت بۆ بەعارەبكردنی كوردستان و راگواستی كوردەكان كە دانیشتووە ئەسڵەكانن و نیشتەجێ كردنی عارەب لە شوێنی ئەواندا لە (كەركوك,خانەقین,شەنگار,زەممار,مەخمور) و ناوچەكانی تردا و , سڕینەوەی شوێنەوارە مێژووییەكانی شاری كەركوك.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                    جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                    سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                      كوردستانی عێراق