به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٧) سێ شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٨/١١/٣)

May 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە(20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 1998/11/3 دا بەم شێوەیە بێت:
1-خوێندنەوەی پرسیارەكانی ئەندامە بەڕێزەكانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان, كە رووبەرووی ئەندامە بەڕێزەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كراون.
2- وەڵامدانەوەی پرسیاری ئەندامە بەڕێزەكانی ئەنجومەن لەلایەن بەڕێز (وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار).
3- وەڵامدانەوەی پرسیاری ئەندامە بەرێزەكانی ئەنجومەن لەلایەن بەڕێز (وەزیری پیشەسازی و وزەوە).

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                    جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                    سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                      كوردستانی عێراق