به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٥) سێ شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٨/١٠/٢٠)

May 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە(20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (5)ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 1998/10/20 دا بەم شێوەیە بێت:
1- ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و ئاودێری بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی كە لەلایەن ئەندامە بەڕێزەكانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراقەوە ئاراستەكراون.
2-ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری ئەشغال و نیشتەجێ كردن بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی كە لەلایەن ئەندامە بەڕێزەكانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراقەوە رووبەرووی كراون.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                    جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                    سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                      كوردستانی عێراق