بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە(20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 1998/9/24 دا بەم شێوەیە بێت:
1- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی یاسای دەرماڵەی ناردنی (شاند) و سەفەركردنی كارمەندان لە ناو هەرێمدا.
2- بەرچاوخستن و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای یەكەم هەموار كردنی یاسای وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی كوردستانی عێراق ژمارە (11) ی ساڵی 1992.
3- بەرچاوخستن و گفتوگۆ كردن لەسەر یاسای خانەنشین كردنی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.
4- گفتوگۆ كردن لەسەر راپۆرتی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەربارەی رەوشی پەروەردە لەناو هەرێمدا.
5-خوێندنەوەی پڕۆژەی سێیەم هەموار كردنی ساڵی 1998ی پەیڕەوی ناوەخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
فرست احمد عبدالله جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق