بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 1998/9/23 دا بەم شێوەیە بێت:
1- گفتوگۆكردن لەسەر پێكهاتنەكەی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.
2-یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی سێیەم هەمواركردنی ساڵی 1998ی پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە(1)ی ساڵی 1992 هەمواركراو.
3- یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی یاسای دەرماڵەی ناردنی (شاند) و سەفەر كردنی كارمەندان لەناو هەرێمدا.
4- بەرچاو خستن و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی یاسای یەكەم هەمواركردنی یاسای وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی كوردستانی عێراق ژمارە (11)ی ساڵی 1992.
5- بەرچاوخستن و گفتوگۆكردن لەسەر یاسای خانەنشین كردنی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.
6- گفتوگۆ كردن لەسەر راپۆرتی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەربارەی رەوشی پەروەدە لە ناو هەرێمد.
فرست احمد عبدالله جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق