بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە(20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (13)ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 1998/4/28 دا بەم شێوەیە بێت:
1- گفتوگۆ كردن لەسەر هەمواركردنی دووەمی پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان عێراق.
2- خستنەرووی دەقی ئەو یاداشتنامەیەی كە پێشنیار كراوە پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بكرێ دەربارەی كردەوەكانی راگوێزان و بە عارەبكردن, كە بەردەوامە دەرهەق بە خەڵكی كوردستان لە باشووری هێڵی پانی (36)دا.
فرست احمد عبدالله جوهر نامق سالم
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق