به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١١) یەك شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٨/٤/٢٦)

May 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە(20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (11)ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) دەی سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 1998/4/26 دا بەم شێوەیە بێت:
1-گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی بەرزكردنەوەی ساڵی خانەنشین بوونی بەخورتی (اجباری) پزیشك ز پزیشكەكانی ددان و دەرمانسازەكان لە (63) ساڵەوە بۆ (68) ساڵ.
2- گفتوگۆ كردن لەسەر یاسای داواكاری گشتی (الادعاء العام).
3-پرسیارەكانی ئەندامانی پەرلەمان لە وەزیرە بەڕێزەكان.
4-گفتوگۆ كردن لەسەر یاسای هەموار كردنی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (1992)ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق.
5- گفتوگۆ كردن لەسەر هەمواركردنی دووەمی پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق.
6-خستنەرووی دەقی ئەو یاداشتنامەیەی كە پێشنیار كراوە پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بكرێ دەربارەی كردەوەكانی راگوێزان و بە عارەبكردن, كە بەردەوامە دەرهەق بە خەڵكی كوردستان لە باشووری هێڵی پانی (36)دا.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                    جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                    سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                      كوردستانی عێراق